ڕێباز حەملان: دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ڕەتی دەکاتەوە حکوومەتی هەرێم هیچ کەسێکی نوێی دامەزراندبێت

یاریدەده‌رێكی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه مووچه‌ی ئه‌و مووچه‌خۆرانه ڕه‌وانه بكرێت كه كێشه‌یان نییه؛ ده‌شڵێت، داهاتی ناوخۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شی مووچه‌ی مووچه‌خۆران ناكات.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (ئێكس) كه له لایه‌ن كۆڤان عزه‌ت له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌و و ڕۆژی خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه به‌رته‌نگه‌ی دوورچاری كراونه‌ته‌وه، ده‌ربازیان بكات و مووچه‌كانیان وه‌ك مافێكی سروشتی و بنه‌ڕه‌تی خۆیان، بۆ دابین و ده‌سته‌به‌ر بكات.
ڕێباز حەملان باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شێك له‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و له به‌غدان، خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و ماف و شایسته داراییه‌كان، خستووه‌ته به‌ر چه‌قۆی بێبه‌زه‌یی به‌غدا، كه له به‌رانبه‌ر سزادان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ماددی و مه‌عنه‌وی و ده‌روونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سڵ ناكه‌نه‌وه.
یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی ئێسته پێش هه‌ڵبژاردن كه‌وتوون و ده‌ستیان به بانگه‌شه كردووه و حزب و گرووپی بچووكیان پێك هێناوه و كار له‌سه‌ر ڕاكێشانی سۆزی ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن له دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌هۆڵ ده‌كوتن، ئه‌وانه‌ن كه پێشتر ده‌یانگوت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و دابه‌شكردنی مووچه له به‌غداوه بێت، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو مانگێك له واده‌ی خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لیژنه‌یه‌كی فره‌وانی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان، وردبینییه‌كی قووڵیان ده‌ست پێ كردووه و ئه‌ركیان تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه به میلاكاتی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له 21ـی ته‌ممووزی 2024ـوه له لایه‌ن هه‌ردوو دیوانه‌وه ڕاپۆرتێكی ورد ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كراوه و سه‌رنجی ورد خراوه‌ته سه‌ر بایۆمه‌تری و دواتر ئه‌م ڕاپۆرته دراوه‌ته ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و ئه‌ویش تێبینییه‌كانی خۆی به نووسراو ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، نووسراوێكیان به ئیمزای ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له 18/8/2024 ئاراسته‌ی عێراق كردووه‌ته‌وه، پاشان له 21ـی ئه‌م مانگه بۆ جاری دووه‌م و به نووسراوێكی دیكه وه‌ڵامی هه‌موو تێبینییه‌كانی عێراق دراوه‌ته‌وه.
ڕێباز حه‌ملان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، دوو جۆر هه‌ڵه ڕووی داوه، یه‌كه‌میان ته‌كنیكییه و له كاتی بایۆمه‌تریدا دروست بووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ناو كه له بایۆمه‌ترییه‌كه لێ دراوه‌ته‌وه، دوو جار ڕه‌قه‌مه‌كه‌ی دووباره بووه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زۆر كه‌مه. بابه‌تێكی دیكه كه بووه‌ته كێشه، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، به شێوه‌یه‌ك ناوی سیانیان وه‌كوو یه‌كه، به‌ڵام ناوی دایكیان جیاوازه. یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی دیكه كه عێراق تێبینی له‌سه‌ره، نه‌بوونی بایۆمه‌ترییه له لایه‌ن هه‌ندێك له مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ نموونه له خانه‌نشینی سه‌ربازی. "له 71 هه‌زار خانه‌نشینی سه‌ربازی، 56ـیان بایۆمه‌ترییان ته‌واو بووه، ئه‌وه‌یشی كه نه‌یكردووه، هۆكار و پۆزشی هه‌یه، بۆ نموونه ڕه‌نگه میراتگره‌كه‌ی (قاصر) بێت واته له خوار ته‌مه‌نی یاسایی بێت، یان ڕه‌نگه كه‌سه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت و ئێسته نیشته‌جێی وڵاتێكی دیكه بێت یانیش هه‌یانه نه‌خۆشه و نه‌یتوانیوه بڕوات بایۆمه‌تری بكات".
یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ویشی خسته ڕوو، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه مووچه‌ی ئه‌و مووچه‌خۆرانه ڕه‌وانه بكرێت كه كێشه‌یان نییه، ئه‌گه‌ریش عێراق تێبینی له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌ندێك مووچه‌خۆر هه‌یه، تاوه‌كوو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، مووچه‌كانیان ڕابگیرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، به پێی یاسای بودجه‌ی عێراق، ده‌بوو مووچه په‌یوه‌ندی به هیچ بابه‌تێكه‌وه نه‌بێت و تاوه‌كوو ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، مووچه به‌رده‌وام و له كاتی خۆیدا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرایه. به‌غدا دوای وردبینییه‌كانی، ده‌ڵێت، له مووچه‌ی مانگی ته‌ممووزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڕی 595 ملیار و 201 ملیۆن دینار ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه گوایه تێبینیان له‌سه‌ر لیسته‌كان هه‌یه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش نزیكه له نیوه‌ی مووچه‌ی مانگێكی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ڕێباز حه‌ملان جه‌ختیشی كرده‌وه، داهاتی ناوخۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شی مووچه‌ی مووچه‌خۆران ناكات، چونكه حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه، مانگانه پێویستی به بڕی زیاتر له یه‌ك تریلیۆن دیناره.
دووپاتیشی كرده‌وه، به‌پێی ڕاپۆرت و نووسراوی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌وه نه‌كراوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌سی نوێی دامه‌زراندبێت، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س و گرووپی بچووك بچووك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و جۆره قسانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.