یونیسێف: زیاتر لە دوو هەزار منداڵ لە شەقامەکانی فەرەنسا دەخەون

ڕێكخراوێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له دوو هه‌زار منداڵی بێسه‌رپه‌رشت به ناچاری له شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌خه‌ون؛ هاوكات نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كه له فه‌ره‌نسا، ده‌ڵێت، ناتوانین قبوڵ بکەین کە کۆمەڵگایەک بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیدا بکات.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، ئەدلین هازان، نوێنەری ڕێكخراوی یونیسێف لە فەرەنسا ڕایگه‌یاند، به پێی ئامار و ژماره‌كان، زیاتر له دوو هه‌زار منداڵی بێسه‌رپه‌رشت به ناچاری له شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌خه‌ون.
ئەدلین هازان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا ڕوو ده‌دات، كاره‌ساتباره و پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتییه سەبارەت بە مافەکانی منداڵ، کە خودی فەرەنسا پەسەندی کردووە.
نوێنەری ڕێكخراوی یونیسێف لە فەرەنسا ڕاشیگه‌یاندووه، "ئەوە قبووڵکراو نییە. ناتوانین قبووڵ بکەین کۆمەڵگایەک بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیدا بکات".
ناوبراو گوتووشیه‌تی، "زۆر نیگەرانین کاتێک دەبینین دۆخەکە ساڵ بە ساڵ خراپتر دەبێت و لێكه‌وته په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستییه‌كانی به خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌شكێته‌وه".
بەپێی داتا‌کان، لانی کەم دوو هەزار و 43 منداڵ کە 467 منداڵی خوار تەمەنی سێ ساڵن، بەبێ ئەوەی کێشەی نیشتەجێبوونیان چارەسەر بکرێت لە شەوانی 19 تا 20ـی ئابدا له ده‌ره‌وه و له شه‌قامه‌كاندا خه‌وتوون.