زیاتر لە 200 پارچەچەک لە فەوجێکی سەربازیی عێراق دەدزرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له فه‌وجێكی سوپای عێراق له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌دا ده‌یان پارچه چه‌ك دزراوه، هاوكات لیژنه له باره‌یه‌وه پێك هێنراوه.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی به مێدیاكاكانی گوتووه، دزی له فه‌وجێكی سوپای عێراق له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 200 كڵاشینكۆف و 16 ده‌مانچه له‌و فه‌وجه‌ی سوپای عێراق دزراوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستیان کەوتووە، ئەم دزییە لە ماوەی ساڵێکدا لە مانگه جیاجیاكاندا كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەش کردووه، ئاشكرابوونی ئەم بابەتە لەسەر بنەمای سکاڵایه‌ك بووە، و لیژنەیەک ڕەوانەی فەوجەکە کراوە و ڕوون بووەتەوە کە ژماره‌ی كڵاشینكۆف و ده‌مانجه له‌و فه‌وجه كه‌می كردووه.