عەزیز شەرکانی: ئەو منداڵە ئێزدییانەی بێسەروشوێنن و لە ژیاندا ماون زێد و کەسوکاریان ناناسنەوە

ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی كه‌سانی بێسه‌روشوێنه؛ هاوكات ڕاوێژكاری تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مینه‌ی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، منداڵانی ئێزدی كه له‌سه‌ر ده‌ستی داعش بێسه‌روشوێن كران و له ژیاندا ماون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كات ته‌مه‌نیان بچووك بوو، ئێسته ناسنامه و زێد و كه‌سانی خۆیان ناناسنه‌وه.
هه‌ینی، 30ـی ئابی 2024، عه‌زیز شه‌ركانی، ڕاوێژكاری تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مینه‌ی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بارودۆخی كه‌مینه‌كان (پێكهاته‌كان) له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆر باشتر و پێشكه‌وتووتره.
عه‌زیز شه‌ركانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان له ساڵی 2014 له لایه‌ن داعش، گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كه به‌رانبه‌ر به‌و پێكهاته‌یه كراوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێسته زیاتر له دوو هه‌زار و 500 ئێزدی بێسه‌روشوێنن و به‌شێكیان جینۆساید كراون و به‌شێكیشیان له كه‌مپی هۆلن و تا ئێسته ئازاد نه‌كراون و هه‌یشیانه بۆ وڵاتانی دیكه به‌تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی گوازراونه‌ته‌وه.
ڕاوێژكاری تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مینه‌ی عێراقی گوتیشی، ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون و بێسه‌روشوێنن، دوو هه‌زار كه‌س ده‌بن و زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن.