ئاری نانەکەلی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بووەتە سیمبوڵ و کاریزمای خزمەتکردنی کوردستان
ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی لقی 16ـی ئه‌و پارته ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌مووان له‌و ڕاستییه ده‌گه‌ن به ئامانجگرتنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی "له پای سه‌نگه‌رگرتنی جه‌نابیانه له گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و چه‌ته‌یی و بازرگانیكردن به تلیاك و ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی له هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌ی كوردستاندا هه‌یه."
هه‌ینی، 30ـی ئابی 2024، ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی لقی 16ـی ئه‌و پارته، لە میانی گەشتێکی ژووری هەواڵی کوردستان24 گوتی، به‌ئامانجگرتنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نوێ نییه و له سه‌ره‌تای كابینه‌كه‌یه‌وه به شێواز و دیزاینی جۆراوجۆره‌وه، هه‌وڵ دراوه كار و پرۆژه جیدییه‌كانی كه خزمه‌ت به خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به ئامانج بگیرێت.
ئاری نانه‌كه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، كه‌سایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران كه له یه‌ك كاتدا كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌نج و خۆڕاگره و ئه‌كادیمیانه و سیستماتیكانه كار ده‌كات، سوور بوو له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیجه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات.
به‌رپرسی لقی 16ـی پارتی دیموكراتی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كاره جیدییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لای هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نه‌وه هه‌رس ناكرێت و له ده‌ره‌وه‌ی بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وانه، كه ناشتوانن بڵێن كار و پرۆژه‌كانی خراپن، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی ڕێگریكردنیان ده‌دا.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، به‌ئامانجگرتنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌ئامانجگرتنی پارتییه كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و بووه‌ته سه‌رۆكوه‌زیرانێكی سه‌ركه‌وتوو و خاوه‌ن ئه‌زموون و له چوارچێوه‌ی درێژه‌پێده‌ری كار و پرۆژه‌كانی كابینه‌كانی دیكه‌دا، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی سیاسی، ئابووری و كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئاری نانه‌كه‌لی جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بووه‌ته سیمبۆڵ و كاریزمای خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له به‌رانبه‌ردا به ئامانجگرتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ڕێگریكردن لێی زیاتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و به‌هۆی كه‌سایه‌تییه كارێزماییه‌مه‌ی، خۆڕاگره و به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگ و ڕێگرییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو و براوه ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕێگری له كار و پرۆژه ستراتیجه‌كانی ده‌كه‌ن. سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كات و مه‌به‌ستیه‌تی به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بڵێت، ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه بۆ ئێوه‌یه، ئه‌وانه‌شی له كابینه‌ی نۆیه‌م به‌شدارن و سه‌رۆكوه‌زیران به ئامانج ده‌گرن، خۆیان به میوان ده‌زانن و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌یان پێ هه‌ڵناگیرێت و له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌یان هه‌ڵدێن.
ئاری نانه‌كه‌لی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، خه‌ڵكی كوردستان شاهێدی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه و به ئاشكرا ده‌بینرێت له كه‌رته جیاوازه‌كاندا داهێنانی كردووه و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی گرنگ و دیاریی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به ده‌ست هێناوه، ئه‌وانه‌شی دژایه‌تی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌كه‌ن، له شوێنی خۆیاندا ده‌مێنه‌وه و ناتوانن به‌و ئامانجه‌یان بگه‌ن و خه‌ونه‌كانیان له‌بار ده‌چێت.
گوتیشی، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو قوربانییه‌كی داوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت و بیشیپارێزێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه ڕۆڵه‌ی پارتی و خه‌ڵكی كوردستان به كرده‌وه و به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه دوایینیان به‌گرێبه‌ستكردنی 38 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بوو، وه‌ڵامی هه‌موو كۆسپ و ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كانی ئه‌وانه ده‌ده‌نه‌وه، كه ده‌یانه‌وێ پێش له پێشڕه‌وی و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوه گه‌وره و كاریگه‌ره‌كانی بگرن.
ئاری نانه‌كه‌لی دووپاتی كرده‌وه، سه‌ردانه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی كه دوایینیان بۆ ئه‌مه‌ریكا بوو له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانیه‌تی و هه‌نگاوێكه له پاڵ هه‌نگاوه باڵاكانی دیكه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.