دەوڵەتی یاسا: پەیامی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ سەرۆکوەزیران نییە

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی نوری مالیكی، بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نییه. ده‌شڵێت، مه‌رجیان بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی و هه‌ندێك لایه‌ن وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری دێنن. له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، مەحمود مەشهەدانی، جیاوازی بیروڕای لە نێوان ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروستكردووه.
عه‌قیل فه‌تلاوی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسیی هه‌نووكه‌یی له‌عێراق و ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یاسای لێبوردنی گشتی ده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سه‌ركه‌وتنی سوودانی له ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو لایه‌ك و ڕێگریش نابن له‌وه‌ی بۆ خولی داهاتووی سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی كاندید بكاته‌وه.
عه‌قیل فه‌تلاوی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسییەی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ستیاره و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته له سوننه‌كان ده‌كات، ئێستە سوننه‌كانیش كار له‌سه‌ر یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش ده‌ستبه‌رداربوونی سوننه‌كان له پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده یان بازرگانی بۆ پارته‌كه‌ی حه‌لبووسی و له‌به‌رانبه‌ریشدا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ لایه‌نێكی دیكه‌ی سوننه بێت، به‌ڵام تا ئێستە هیچكام له‌و هه‌نگاو و ده‌ستپێشخه‌رییانه ئه‌نجامی نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌وڵه‌تی یاسا له پێناو كاندیدێكی هاوبه‌شی سووننه‌كان بۆ ئه‌و پۆسته پشتیوانی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌كات .
سه‌باره‌ت به یاسای لێبوردنی گشتی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، یاساكه به‌شێكه له كارنامه‌ی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كان پێیه‌وه پابه‌ندن، پشتیوانی یاسای لێبوردنی گشتی دەکەن، بەڵام داوا لە هاوبەشەکانمان دەکەین، ئەم بابەتە وەک بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردن بەکارنەهێنن. ئه‌وانه‌ی ئایدۆلۆژیای تیرۆریان هه‌یه نابێت لێبوردن بیانگرێته‌وه، پرۆسه‌كه بەپێی بڕوای پەرلەمانی عێراق هەموار دەکرێتەوە، کە نوێنەرایەتی ئیرادەی جەماوەر ده‌كات.
له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، عه‌قیل فه‌تلاوی، ڕایگه‌یاندووه، ڕاسته له‌ناو چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جیاوازی هه‌یه، چونکە هەندێکیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ فرە بازنەی هەڵبژاردن، ئەوی دیکەشیان دەیەوێت هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنەیەک یان دوو بازنەی هەڵبژاردن بێت، ئەم بابەتانە پێش هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
سەبارەت بە دەرچوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، فەتلاوی جەختی لەوە كردووه‌ته‌وه، هێشتا پابەندین بەو پەیماننامە و ڕێککەوتنانهی له سەردەمی نوری مالیکی، کاتێک سەرۆک وەزیران بوو ئەنجامدرا، له ڕێككهوتنهكاندا بڕگەی پێویستی تێدایە بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، هیچ بەدیلێک نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان جگە لەم ڕێککەوتنە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پەرلەمان دەنگی له‌سه‌رداوه و دۆخی وڵات نیشان ده‌دات پێویستیان به‌و هێزانه نییه.