مسته‌فا گه‌رعاوی: مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق زیاد دەکرێت
K24 – هەولێر:
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی به زیادكردنی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران كردووه. دەشڵێت: نه‌ك ته‌نیا مووچه، به‌ڵكو په‌رله‌مانتاران داوا ده‌كه‌ن هاوتای وه‌زیریان لێ بكرێن و به‌لایه‌نی كه‌م هه‌ر یه‌كێكیان 600 مه‌تر زه‌ویی نیشته‌جێبوونیش له‌و شوێنه پێیان بدرێت، كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
بابه‌تی زیادكردنی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران له نێوان ڕاستی و ده‌نگۆدا هەڵڵا و گومانی زۆری له‌سه‌ر ئه‌دای په‌رله‌مانتاران له ئه‌ركی چاودێریكردن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی دروست كردووه، په‌رله‌مانتارێكیش ئه‌و زانیارییه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ر به ڕاستی په‌رله‌مان ده‌ستی به زیادكردنی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران كردووه.
مسته‌فا گه‌رعاوی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، نه‌ك ته‌نیا مووچه، به‌ڵكو په‌رله‌مانتاران داوا ده‌كه‌ن هاوتای وه‌زیریان لێ بكرێن و به‌لایه‌نی كه‌م هه‌ر یه‌كێكیان 600 مه‌تر زه‌ویی نیشته‌جێبوونیش له‌و شوێنه پێیان بدرێت، كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
به‌پێی بڕوانامه ده‌ست به زیادكردنی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران كراوه و، ئه‌و دانیشتنه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی تێدا تاوتوێ كرا، به نهێنی به‌ڕێوه‌چوو.
گه‌رعاوی، دەڵێت: مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران له نێوان 9 ملیۆن بۆ 12 ملیۆن دیناره و ژماره‌ی پاسه‌وانان و ئۆتۆمبیله تایبه‌ته‌كانیشدا له ئاستی جیاوازدان.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: مووچه‌ی په‌رله‌مانتار بۆ بژێویی خۆیانه نه‌ك پێداویستی جه‌ماوه‌ر و ئه‌گه‌ر مووچه‌ی په‌رله‌مانتار ملیار دیناریش بێت پێداویستیی جه‌ماوه‌ر پڕ ناكات.