شەڕی مالیکی و خەزعەلی دوورخستنەوەی وەزیری نەوتی عێراقی لێکەوتەوە

ناکۆکی و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی نێو ماڵی شێعە خەریکە دەپەڕێتەوە نێو حکوومەتی عێراق و یەکەم هەنگاویش ڕووبەڕووی وەزیری نەوتی عێراق دەبێتەوە و بە بڕیاری نووری مالیکی، وەزیری نەوتی عێراق لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە.
هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌لایه‌ن خودی وه‌زیره‌وه ئاشكرا ده‌كرێت و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌واڵی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له پۆستی وه‌زیری نه‌وت ڕاسته، به‌ڵام عه‌بدولغه‌نی به ویستی خۆی بڕیارەکەی نەداوه بەڵکو پاڵنەرەکەی بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان نووری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق ده‌گه‌رێته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی كه نه‌یویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر داواكاری نووری مالیكی بڕیاری له‌كارلادانی عه‌بدولغه‌نی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ركردووه، نه‌ك به خواستی خۆی بڕیاری دەست لەکارکشاندنەوەی دابێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌و داواكارییه‌ی نووری مالیكی بۆ دوورخستنەوە وه‌زیری نه‌وت له پۆسته‌كه‌ی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكردووە، لادانی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له ئینتیمای بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا و گۆڕینی ئاراسته‌كه‌ی به‌لای قه‌یس خه‌زعه‌لی هۆکار بووە، مالیكی بڕیاری دوورخستنەوەی بدات، به‌و پێیەی وه‌زاره‌تی نه‌وت پشكی ده‌وڵه‌تی یاسایه و نابێت كه‌سێكی سه‌ر به كوتله‌یه‌كی دیكه ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه ببات، چ جای قه‌یس خه‌زعه‌لی، كه ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر چەند پرس دۆسییەیەک ناكۆكییەکی توند لە نێوانیاندا هەیە له‌گه‌ڵ نووری مالیكی.
هەرچەندە ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29ی ئاب، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌نگۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولغه‌نی ڕه‌تكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، زانیارییه‌كان ڕاستن و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووری مالیكی دوو كه‌سی دیكه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكردووه، یه‌كه‌میان نه‌سیر عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و توێژینه‌وه‌كان له وه‌زاره‌تی نه‌وت و دووه‌میشیان كه چانسێكی زیاتری بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه، باسم عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌یه.
به‌ر له دوو ڕۆژ، زەرغام مالیكی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، له په‌رله‌مان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه كردووه بۆ لێپرسینه‌وه له وه‌زیری نه‌وت به‌هۆی بوونی گومانی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌ت و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كاره‌كانی وه‌زیر.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە تاوەکوو ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بۆ ئه‌دای وه‌زیری نه‌وت نه‌كردووه، وه‌ك چۆن له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا هاتووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری دزهپێكراوەکان، ساڵی ڕابردووش وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌هۆی فشار و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سوودانی كردبوو، به‌ڵام ئه‌و كات سوودانی قبوڵی نەکردووە و داواکارییەکەی عەبدولغەنی ڕهتكردووەتهوه.