ئەردۆغان: سەربازانی تورکیا لە عێراق و سووریا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێ؛ هێزە سەربازییەکانی سوپای تورکیا سووریاوە تاوەکوو عێراق ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕن و لە ناوخۆی تورکیاشدا گورزی کوشندەیان لە چەکدارانی پەکەکە وەشاندووە و دابەشکردنی وڵاتیش قبوڵکراو نییە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی 30ئ ئابی 2024، لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامە بە سەر دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئەنقەرا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەموو ئەو ناوچانەی هەن لە سووریاوە تاوەکوو باکووری عێراق و لیبیا و سۆمال لە وەرگرتنی سەرجەم بەرپرسیارێتییەکاندا سەرکەوتوانە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، هەروەک چۆن ئەمڕۆ تیرۆریستانمان لە گابار و تەندوورەک و بەستای ژێرخاک کردووە، لەمەودواش بەردەوام دەبین.
گوتیشی: هەروەک چۆن ئەنادۆڵ بە زەحمەتی بووەتە وڵات، پاراستنی وڵاتیش کارێکی قورسە و سستی و لاوازی و خەمساردی قبوڵ ناکەین، ئەگەر گوێ بە پێشهاتەکانی ناوچەکە بدەین، ئەوە خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین.
سەرۆکی تورکیا گوتیشی: سوپای تورکیا پارێزەر و گەرەنتیکاری یەکپارچەیی و سەربەخۆ مانەوەی تورکیایە، هەربۆیە دابەشکردنی وڵات قبوڵکراو نییە و دەست بە یەکگرتوویی نیشتمانەوە دەگرین.