نه‌خۆشی بڕبڕه‌ی پشت جوڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای لاواز كردووه
توانای ڕۆیشتنی زۆر لاوازبووه

K24 – هه‌ولێر:
زانیاری نوێ له‌باره‌ی نه‌خوشییه‌كه‌ی"نه‌وشیروان مسته‌فا" ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرا ده‌كریت و هاوڕێیه‌كی نزیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه نه‌خۆشی بڕبڕه‌ی پشت،جوڵه‌ی "نه‌وشیروان مسته‌فا" ی لاوازكردووه.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ته‌ندروستی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكردووه‌ته‌وه و له زاری هاوڕێیه‌كی نزیكی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نوسیوویه‌تی"له چوار ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئازاری بڕبڕه‌ی پشتییه‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی توانای ڕۆیشتنی لاواز بووه.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه،ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه چوار ساڵ پێش ئێستا كاتێك پێكه‌وه له گه‌شتێكدا ده‌بن له وڵاتی "چیك"هه‌ست به‌وه ده‌كات كه نه‌وشیروان مسته‌فا ناتوانێت پێ به پی ئه‌و هه‌نگاو بنێت و بڕوات ،هه‌ندێك جاریش به زه‌حمه‌ت هه‌نگاوی بۆ نراوه.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كه چووه به نه‌وشیروان مسته‌فای گوتووه بابچین گه‌شتێك بكه‌ین،له وه‌ڵامدا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی گوتووه" من له گه‌شتدا نه‌ماوم، به‌هۆی ئازاری بڕبڕه‌ی پشتمه‌وه".
باسكردنی ئه‌م زانیاریانه له‌لایه‌ن ئه‌و هاوڕێیه‌یه‌وه له كاتێكدایه،رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ردانێك به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ڕێكه‌وت و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شی په‌یوه‌سته به بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه و ساڵی ڕابردووش ماوه‌یه‌كی زۆری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ر برد و به‌شێكی ئه‌و كاتانه‌ش چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت.
سه‌ردانی ئه‌مجاره‌شی بۆ چاودێری و چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی له كاتێكدا بوو، كه كێشه‌ی ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گه‌یشته ئاستێكی هه‌ستیار،له میدیاكانه‌وه ئاماژه به‌وه‌كرا كه رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆڵی نێوه‌ندگیری ده‌بینێت، به‌ڵام ته‌نها دوو شه‌و و رۆژێك پاش راگه‌یاندنی "ناوه‌ندی بڕیار" له‌لایه‌ن جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه،نه‌وشیروان مسته‌فا چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و هاوڕێیه‌ی بیت، سه‌ردانه‌كه‌ی پێویست بووه و په‌یوه‌سته به‌و نه‌خۆشیه‌وه كه چه‌ند ساڵێكه به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.