ئاسایشی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیر کرد

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش هەولێر، دوو کەس بە تۆمەتی هەڕشەکردن لە ئافرەتان و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان دەستگیر کرد.
دوو كه‌س له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هه‌ڕه‌شەیان له ئافره‌تان كردووه کە وێنه و ڤیدیۆكانیان بڵاو دەکەنەوە، هاوكات پاره‌یان له ئافره‌تان وه‌رگرتووه، به‌وهۆیه‌وه یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، دواجار هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئاسایشی سۆران توانیان ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ده‌ستگیر بكه‌ن و دان به تاوانه‌كانیان بنێن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (أ ، ج ، م) و (هـ ، أ ، م) بوون.
هاوکات ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئاگاداری پەیوەندییەکانیان بن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەر بابەتێک کە تایبەتە بەکەسایەتی بۆ هیچ کەسێکی ڕەوان نەکەن تاوەکوو مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەبێت.