بە وێنە؛ جوانی و ئاوەدانی و پێشکەوتنی شاری هەولێر دوای 28 ساڵ
ئیداره‌دانی شاری هه‌ولێر له 28 ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و ڕووداوه‌كانی پێشتر و شاره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، وایكردووه هه‌ولێر له‌و 28 ساڵه‌دا به‌پێش زۆرێك له شاره‌كانی جیهان بكه‌وێت و ببێته نموونه‌ی ناوه‌ندێكی باوه‌ڕپێكراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان له بواره جیاوازه‌كاندا.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی كارگێڕی، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووریدا ناویه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی پاراستنی ئه‌و شاره له ده‌ستوه‌ردانه گوماناوییه‌كان، بوونه‌ته پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان وه‌ك پایته‌ختی وڵاتێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، نه‌ك وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمێكی فیدراڵ.