شازادەیەکی نەرویجی هاوسەرگیری لەگەڵ جادووگەرێکی ئایینی دەکات

هاوسه‌رگیریی شازاده‌یه‌كی نه‌رویج له‌گه‌ڵ پیاوێكی جادووگه‌ر و فاڵگره‌وه، بووه‌ته هه‌واڵی زۆربه‌ی مێدیاكان و به سه‌رنجه‌وه باس له په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، شازاده مارتا لویسی ته‌مه‌ن 52 ساڵ و دۆریك ڤێریت "شامان"ـی ته‌مه‌ن 49 ساڵ ئاهه‌نگی ماره‌بڕینیان كرد و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ شه‌ممه زه‌ماوه‌ند بكه‌ن، كه هه‌ردووكیان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019ـوه یه‌كیان بینیوه و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستییان ئاڵوگۆڕ كردبوو.
شامانییه دیارده‌یه‌كی ئایینییه و بواره‌كانی پیاده‌كردنی جادوو، نووشته و فاڵ ده‌گرێته‌وه، شامان جادووگه‌ر و نووشته‌چی و فاڵگره‌وه‌ی ئایینییه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن خاوه‌ن هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌رن و توانای زاڵبوون به‌سه‌ر ئاگریان هه‌یه.
شازاده مارتا لویس كچی پاشا هاراڵد و شازاده سۆنیای نه‌رویجه. دۆریك ڤێریت خه‌ڵكی سان فرانسیسكۆیه و ده‌ڵێت، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك نه‌وه‌ی شامانه‌كانی سه‌ر به هۆزی لۆكۆمییه له هایتی.
پێشتر به چه‌ند تۆمه‌تێكی جیاواز ده‌ستگیر كراوه و ساڵی 1991 به تۆمه‌تی سووتاندنی هۆڵێكی ئاهه‌نگێڕان ده‌ستگیر كراوه و بۆ ماوه‌یه‌كیش له زیندانێكی كالیفۆرنیا به‌ند كرا.
دۆریك ڤێریت گوتوویه‌تی "پێشتر وه‌كوو فیرعه‌ون ژیاوه"، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندان مردوو هه‌یه كه له ڕێگه‌ی ئاوێته‌بوونی ڕووحه‌وه، ئاگه‌داری ژیانی یه‌كدین.