هەولێر.. سیمینارێکی تایبەت بە مێژووی نەوتی کەرکووک بەڕێوەچوو

K24 – هەولێر:
سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوڵتان موزەفەرەدین، لە درێژە کار و چالاکییە هونەریی و جڤاکی و سیاسییەکانیدا سیمینارێکی تایبەتی لە بارەی مێژووی نەوت بۆ نووسەر و وەرگێڕی کورد "فەرید حەسەن" ساز کرد و تیایدا باسی لە مێژووی وەبەرهێنانی نەوت لە عێراق و ناساندنی نەوتی کەرکووک کرد.
مێژووی وەبەرهێنانی نەوت لە عێراق و ناساندنی نەوتی کەرکووک، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی 1927 و یەکەم هەنگاویش بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە سەر دەستی ئەندازیارانی بەریتانیا بووە و وەک وڵاتێکی پێشکەوتوو لە بواری وەبەرهێنانی نەوت لە ساڵی 1934 توانی ناوی کەرکووک بخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی دەتوانن سوود لەو سەرچاوە گەورەیە وەرگرن، کە دەتوانێت بژێوی وڵاتێک دابین بکات و عێراقییەکان پشت بەو داهاتەوە ببەستن، کە دەتوانێت زەمینەخۆشکەر بێت بۆ بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان.
سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوڵتان موزەفەرەدین، لە درێژە کار و چالاکییە هونەریی و جڤاکی و سیاسییەکانیدا سیمینارێکی تایبەتی لە بارەی مێژووی نەوت بۆ نووسەر و وەرگێڕی کورد "فەرید حەسەن" ساز کرد و تیایدا باسی لە مێژووی وەبەرهێنانی نەوت لە عێراق و ناساندنی نەوتی کەرکووک کرد.
هەروەها لە درێژەی سیمینارەکەدا نووسەر تیشکی خستە سەر مێژووێکی پڕ لە جەنگ لەو وڵاتەدا، کە عێراق بەهۆی خراپی بەکارهێنانی دەسەڵات و نەوتەکەی زۆرترین زیانی لە هاونیشتمانیانی داوە و هەشت ساڵی تەواو سوودی نەوت بۆ کڕینی چەک و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تەرخان کراوە، جگە لەوەش تا پرۆسەی ئازادی لە 2003 نەیتوانی داهاتی وڵاتەکەی پێشکەش بە هاووڵاتییانی بکات.
فەرید حەسەن، گوتی: جەنگ لە دوای جەنگ لەم وڵاتە سەرهەڵدەدات و ناتوانرێت وەک پێویست نەوت بخرێتە خزمەت عێراقییەکان و هاوشێوەی وڵاتانی وەبەرهێنەری نەوت وڵاتێکی پێشکەوتوو بونیاد بنێن و نەخشەش بۆ ئەگەرەکانی کەمبوونەوەی نەوت و کۆتایی هاتنی ئەو داهاتە خۆرسکەی لە خاکی عێراق هەڵدەقوڵێت دابنێن، بەمەش ڕەوشی ئەو وڵاتە دەکەوێتە مەترسی ئابووری و دووبارە ئابڵووقەدانی وڵاتانەوە، کە نەیتوانیووە لە مێژووی یەک سەدەدا شەفاف بێت لە پرۆسەی دەرهێنان و وەبەرهێنانی نەوتدا.