دلاوەر ئاژگەیی: ترافیکی دیپلۆماسی لە هەولێر لە ئاستێکی بەرزدایە
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ترافیكی دیپلۆماسیی له هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێر پایته‌ختدا له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه.
شه‌ممه، 31ـی ئابی 2024، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا به كوردستان24ـی گوت، هه‌ولێر له هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری بووه‌ته ناوه‌ندێكی به‌هێز و ڕێز و پێگه‌ی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
دلاوەر ئاژگەیی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ولێر بووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگ و باڵا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وڵاتان نوێنه‌رایه‌تییان له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا باسی له‌وه‌ش كرد، كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر، تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و جیاوازن له زۆربه‌ی كونسوڵخانه‌كانیان له ده‌ره‌وه.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌م كونسوڵخانانه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه، گوزارشت له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه هه‌ولێر ناوه‌ندێكی گرنگه له لای ئه‌م وڵاتانه.