شاخەوان عەبدوڵڵا لەگەڵ سوودانی کێشەی جووتیارانی چارە کرد

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

بەپێی زانیاریی پەیامنێری کوردستان24، شاخەوان عەبدولڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پرسی شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی چارە کردووە.

بەپێی زانیاریی پەیامنێری کوردستان24، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ئێوارە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسی شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستانی گفتوگۆ کردووە و بەڵێنی وەرگرتووە کە پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان خەرج بکات وەک شایستەی ئەو گەنمەی ڕادەستییان کردووە.

پەیامنێری کوردستان24 ئاشکرای کرد، سوودانی بڕیاری خەرجکردنی 483 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی داوە.