پشتیوان سادق: ھەنگاوەکانی مەسرور بارزانی بۆ پاڵپشتی کردنی کاسبکاران بەردەوامیی دەبێت
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری ئەوقاف و کارووباری ئاینی دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، ھەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پاڵپشتی کردنی کاسبکاران بەردەوامیی دەبێت.
یەکشەممە 1ـی ئەیلوولی 2024، پشتیوان سادق، بەپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری ئەوقاف لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆبووەتەوە.
وەک لەسەر بازاڕی بازاڕی قەیسەریی هەولێر پشتیوان سادق دەڵێت: ئەم بازاڕە، مێژوویەکی دێرین وشارستانی و کلتووری جوانی کوردستانە، بەداخەوە بە دەستی چەند کەسێکی سەر بەچەند حزبێکی کوردستانی سوتێنرا، دواتریش فرمێسکی تیمساحیانەیان بۆ دەڕشت، ھەر لە سەرەتاوە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەردانی ئەم بازاڕەی کرد وبڕیاری نۆژەنکردنەوەیدا، ھەروەھا دڵنەوایی کاسبکارەکانی کرد،ھەر ئەوکات گوتی:" دەبێت ھەوڵی ئاشکراکردنی تاوانباران بدرێت، سوپاس بۆ خودا تاوانباران ئاشکرا بوون.
پشتیوان سادق دەڵێت: لە کۆبوونەوەیەکماندا لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکارانی بازاڕەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و نووسینگەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی،جەختمان کردەوە کە ھەنگاوەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی کردنی کاسبکاران بەردەوامیی دەبێت.