گالانت بۆ ناتانیاهۆ: ئەوەی ڕوویدا "شەرمەزارییە"
ماڵپەڕێکی ئەمەریکی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنیی و سیاسی لە ئیسرائیل ئاشکرا دەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی دوێنێی ئیسرائیلییەکان کە داوای ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەگەڵ حەماس دەکەن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمەریکی، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کابینەکەدا گوتی: کات نییە بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان، بەڵگەشمان لەسەر ئەوە دەست کەوتووە، کاتێک تەرمەکان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە وەرگیرایەوە.
بەپێی قسەکانی وەزیری ئیسرائیل گالانت دەڵێت، بەردەوامبوون لە سەپاندنی سنووردارکردن و بڕیاردان لەسەر ڕێڕەوی فیلادلفیا، ڕێگرن لەوەی ئامانجەکانی جەنگ بەدی نەیەت، ئەوەی کە ئێمە ئەولەویەت دەدەین بە ڕێڕەوی فیلادلفیا لەسەر حیسابی ژیانی بارمتەکان، شەرمەزارییەکی ئەخلاقی ڕژدە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی حکوومەتدا بە گالانتی گوت: دەمەوێت هەموو بارمتەکانمان ئازاد بکرێن، بەو پێیەی لە دوایین کۆبوونەوەی حکوومەتدا بڕیارێکی زۆر ڕەوامان سەبارەت بە ڕێڕەوی فیلادلفیا دەرکرد، و نابێت دوای کوشتنی بارمتەکانمان پلانەکان هەڵوەشێنەوە، هەروەها پەیامێکی مەترسیداریش بۆ حەماس دەنێرین.
سەدان هەزار ئیسرائیلی دوێنێ یەکشەممە، بەشداری خۆپیشاندانیان کرد و تێدا داوای فشار خستنە سەر نەتانیاهۆ دەکەن بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە ڕێککەوتنی بارمتەکان، بەڵام پێداگریی حکوومەت لەسەر مانەوەی لەسەر میحوەرەکەی فیلادلفیا لەنێوان غەززە و میسردا هەڕەشەی لە هەمان دانوستان و ڕێککەوتن دەکات، لەکاتێکدا حەماس ئەم بابەتە ڕەت دەکاتەوە.