هێزە عێراقییەکان لە هەفتەیەکدا 100 ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش جێبەجێ کرد
لە گەرمای تاقەت پڕوکێندا، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپراسیۆنی چڕ بەردەوامن، 100 ئۆپراسیۆنی سەربازی لە یەک هەفتەدا، هێرش دەکەنە سەر حەشارگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار.
هەوڵەکان تەنیا لایەنی سەربازییان نەگرتووەتەوە، بەڵکو دانیشتووانی ناوچەکەش پشتیوانییەکی کارایان هەیە بۆ بنەبڕکردنی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکە، بەوپێەی زیانێکی زۆریان لێ کەوتووە بەهۆی پەلامارەکانی داعش.
لە بارەی ئۆپراسیۆنەکانەوە سەباح تائی، شرۆڤەکاری ئەمنی دەڵێت: بەپێی زانیاریی هێزە ئەمنییەکان، زیاتر لە 100 ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازی پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگری کراون، بە تایبەتیی لەسەر سنوور لە بیابانی ڕۆژئاوا، ئەم دەستکەوتەش بووتە هۆی پاککردنەوی تەواوەتی ئەو ناوچانە، ئۆپراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقن.
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاستەنگە ئەمنییانەی لە بیابانی فراوانی ئەنبار ڕووبەڕووی هێزەکان دەبنەوە، گرنگیی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە پێویست دەزانرێت، جێگیرکردنی کامێرای گەرمیی بە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان دادەنرێت بۆ دەستنیشانکردنی دزەکردنی تیرۆریستان و بینینیان لە بیابانیدا.
هەر لە بارەی گرنگی و کاریگەری ئۆپراسیۆنەکان محەممەد عەلا، شرۆڤەکاری ئەمنی گوتی: زیاتر لە 100 ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کراون، ئەم ئۆپراسیۆنانەی بیابانی ڕۆژاوا، جێگەی هیوان بۆ لەنێوبردنی پاشماوەکانی داعش لە قووڵایی بیابانەکاندا.
هاووڵاتییەکیش بەناوی خالید سەقر دەڵێت: فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار بە چڕی ڕوویان لە بیابانەکان کردووە، ئەم کارە متمانەیەکی باش بە خەڵکی ئەنبار بە تایبەت و عێراق بە گشتی دەدات، هیواداراین لەم کارە بەردەوام بن، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو هەواڵە نادرووستانە بدەنەوە کە دەڵێن گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانە دەسەڵاتیان هەیە.
لەگەڵ بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان لە قوڵایی بیابانەکاندا، دەسەڵاتی ئەمنی چاوی لە داهاتوویەکی سەلامەتتر و سەقامگیرترە بۆ پارێزگاکە، حکوومەت بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان، هەوڵدەدات ژێرخانی ئەمنی بەهێزتر بکات ئەمەش لە ڕێگەی تەکنیک و کەرەستە و مەشق و ڕاهێنان کارمەندانی ئاسایش لە نوێترین شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر