کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق: لەمانگی ئابدا 18 بوومەلەرزە لە عێراقدا ڕوویان داوە

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئابدا، 18 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمار کراون؛ 21 بوومەلەرزەش لە خاکی ئێران نزیک سنووری عێراق بوونە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئەیلولی 2024، بەڕێوەبەری بەشی بومەلەرزەزانی، عەلی عەبدولخالق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی کۆی ئەو بوومەلەرزانەی لەلایەن تۆڕی بومەلەرزەزانی لە مانگی ئابدا تۆمارکراون 48 بوومەلەرزە بوونە، ئاماژەی بەوەش کرد، 18 بوومەلەرزە لەناو عێراق بووە، 21 بوومەلەرزە لە خاکی ئێران نزیک سنووری عێراق بووە.

عەلی عەبدولخالق گوتیشی: سێ بوومەلەرزە لە ناوخۆی تورکیا و نزیک سنووری عێراقدا تۆمار کراون و یەک بوومەلەرزە لە ناوخۆی سووریا و چوار بوومەلەرزە لە کوێت و بوومەلەرزەیەک لە کەنداوی عەرەبی تۆمارکراون.

Fly Erbil Advertisment