لە هەولێر پرۆژەیەک هەزاران هەلیکار بۆ گەنجانی کوردستان دروست دەکات

دووشەممە 2ـی ئەیلوولی 2024، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و jobs. Krd، لە هەولێر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ ڕەخساندنی هەزاران هەلیکار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان کوردستان واژۆ کرد.
د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لە هەرێمی کوردستان دووچاری نەبوونی شارەزایان بووینەوە لە هەندێ بواردا، بۆیە لەگەڵ jobs. Krd ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکەین بە ڕاهێنان و شیاندنی کادیران بۆ کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی بتوانرێت کادیری هونەریی باش دروست بکرێن و بڕیاڕەکەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی لە دامەزراندنی ڕێژەی سەدا 75ـی دەستی کاری ناوخۆ لە کەرتی تایبەتدا جێبەجێ بکرێت.
محەمەد شوکری گوتیشی: لەمەودوا بە سەدان هەزار دەرفەتی کار دروست دەکرێت، بۆ هەندێ شوێنی تایبەت سەدان کادیر ڕاهێنانیان پێدەکرێت و دەبردرێنە سەر کار لە کەرتی گەشتوگوزار و کارگەکان، بۆ ئەوەی سوود لە تواناکانی خەڵکی کوردستان وەربگیرێت.
ئەنەس کیفاح مەحموود، نوێنەری jobs.krd یش لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا گوتی: بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەی هەیە، پرۆژەکە لە سەرەتا سەدان هەلیکار لە کەرتی گەشتوگوزار دروست دەکات، گوتی: ئامانج لەو پرۆژەیە دروستکردنی هەلیکارە بۆ دەستیکاری ناوخۆ، ئاشکراشیکرد: تا ئێستا نزیکەی 250 گەنج بۆ ئەو کەرتە ئامادەکراون.
پێنجشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی ئارین مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كونسوڵی وڵاتان پڕۆژه‌ی پلاتفۆرمی (Jobs.KRD) بۆ گه‌نجان و خوازیارانی كار له هه‌رێمی كوردستانی ڕاگەیاند:
وەک پێشتر ڕاگەیەندرا، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته سه‌كۆ و پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خوازیارانی كار و خاوهنكاران بۆ دۆزینه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار.