بایدن: لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان زۆر نزیک بووین

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌باره‌ت به ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان هه‌ر یه‌ك له قه‌ته‌ر و میسر زۆر نزیك بوون.
دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان "زۆر نزیك بوون".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێیشی وابوو، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌وڵی پێویستی له‌م باره‌وه نه‌دا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له یه‌ك كاتدا خۆپیشاندانی خێزانه بارمته‌كان له شاره‌كانی ئیسرائیل به‌ڕێوه چوو، كه به‌شێكیان دژی هه‌ر جۆره ڕێككه‌وتنێكن بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان، هه‌ندێكیشیان پشتگیری لێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 1ـی ئه‌یلوولی 2024، سەدان هەزار ئیسرائیلی بەشداری خۆپیشاندانیان کرد و تێدا داوای فشار خستنە سەر ناتانیاهۆیان كرد بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە ڕێککەوتنی بارمتەکان، بەڵام پێداگریی حکوومەت لەسەر مانەوەی لەسەر میحوەرەکەی فیلادلفیا لەنێوان غەززە و میسردا هەڕەشەی لە هەمان دانوستان و ڕێککەوتن دەکات، لەکاتێکدا حەماس ئەم بابەتە ڕەت دەکاتەوە.