پەرلەمانی عێراق خشتەی دانیشتنی سبەی بڵاو کردەوە

په‌رله‌مانی عێراق كاتژمێر 1ـی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه دانیشتنی ئاسایی ده‌كات و تێیدا خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌نگیش له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌دات.
دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه 3ـی ئه‌یلوولی 2024ـی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌كرێت و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیش ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
به پێی خشته‌كه، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خانووبه‌ره و زه‌وی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه به‌ر هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی "ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش" كه‌وتوون. هاوكات ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌كرێدانی زه‌وی كشتوكاڵی ده‌درێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای باریی كه‌سی ژماره (188)ـی ساڵی 1959 و هه‌ردوو مادده‌ی یه‌ك و 10 ده‌كرێت.
هاوكات مادده‌ی (20)ـی پرۆژه‌یاسای نه‌هێشتنی "شاردنه‌وه‌ی به زۆر" خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت. به هه‌مان شێوه مادده‌ی (167)ـی پرۆژه‌یاسای پاراستنی خاوه‌نداریه‌تی هزری خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوكاریی بۆ ده‌كرێت.