دورەید عنزی: پارەیەکی زۆر لە عێراق بەهۆی نەبوونی پاڵاوگە بەهەدەر دەچێت

دورەید عنزی شارەزای ئابووری
دورەید عنزی شارەزای ئابووری

شارەزایەکی بواری ئابووری ئاشکرای دەکات، پارەیەکی زۆر لە عێراق بەهۆی نەبوونی پاڵاوگە بەهەدەر دەچێت، دەشڵێت: عێراق دوو ڕێگەی لەبەردەمە، یا دەبێت خۆی نەوتەکەی بپاڵێوێت، یاخود لە دەرەوە هاوردەی بکات.

دووشەممە 2ـی ئەیلوولی 2024، دورەید عنزی شارەزای ئابووری بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد کە، لە ئەنجامی نەبوونی پاڵاوگەکان، عێراق کێشەی بۆ دروست بووە، گوتی: عێراق نەوت بەرهەم دێنێت و هەناردەی دەرەوەی دەکات، گوتی: پاڵاوگەکانی بێجی و کەربەلا ناتوانن پێویستییەکان دابین بکەن و پاڵاوگەی پێویستمان نییە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر، دەکرێ ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی جیهان بکەین، دەڵێت: وڵاتانی ئۆپێکیش بەهەمان شێوە کار دەکەن، ئاماژەی بەشکرد کە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە لە بواری نەوتدا، چونکە پاڵاوگەکان پێویستیان بە چەند ساڵێک هەیە بۆ ئەوەی کار بکەن، دەشڵێت: پێشخستنی کەرتی نەوت کارێکی ئاسان نییە، پێویستە عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان بکات بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی خۆی.

ئەو شارەزایە گوتی: زۆر داوا دەکەین و گوێمان پێنادەن، دیاریمان کردووە کە پێویستیمان بە چەند پاڵاوگە و چەند پارە هەیە بۆ دروستکردنیان، لەگەڵ ئەوەی تێچووی دروستکردنی هەموو پاڵاوگەکان، لە پاڵاوتنەکانەوە دەستی دەکەوێتەوە.

دورەید عنزی گوتی: غاز و بەنزین هاوردە دەکەین، لەگەڵ ئەوەی دەمانەوێت سوود لە بەرهەمی ناوخۆ وەرگرین و بەرهەمەکان هەناردە دەرەوەش بکەین، دەشڵێت: دەتوانین خۆمان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین بێ ئەوەی پشت بە ئێران ببەستین، پێنج کێڵگەمان هەیە کە گازی تێدا بەرهەم دەهێندرێت، بەڵام هەوڵێکی ڕژد نییە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ئەو کێلگانە، بەڵام حکوومەت ئەو کارە ناکات.

گوتیشی: دوو ڕێگەمان لەبەردەمە، یاخود خۆمان نەتەکە بیپالێوین، یاخود لە وڵاتان هاوردەی بکەین، لەو نێوەندەدا پارەیەکی زۆر بەهەدەر دەڕوات، هاوکات کاریگەریی بەسەر بەرهەمهێنانەوەش دەبێت، حکوومەت ئەوانەی هەموو لەبیر کردووە.

Fly Erbil Advertisment