بزووتنەوەی تاڵیبان: ئافرەتان نابێت بە دەنگی بەرز قسە بکەن
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی فه‌رمان به به‌رپرسانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌كات، یاسای نوێی ڕه‌وشت جێبه‌جێ بكه‌ن، كه چه‌ند بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی له خۆ گرتووه.
دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده، سه‌ركرده‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی فه‌رمانی به به‌رپرسانی ئه‌فغانستان كرد یاسای نوێی ڕه‌وشت كه مافه‌كانی ئافره‌ت دیاریی ده‌كات، جێبه‌جێ بكه‌ن.
یاسای نوێی ڕه‌وشت له 35 بڕگه پێك هاتووه و مانگی ئابی ئه‌م ساڵ ڕاگه‌یه‌ندرا و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستانی له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له خۆ گرتووه.
به پێی یاسا نوێیه‌كه، ده‌بێت ئافره‌تان به ته‌واوه‌تی داپۆشراو بن و بۆیان نییه به ده‌نگی به‌رز قسه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی پیاوانیشی دیاریی كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م یاسایه چه‌ند بوارێكی دیكه‌ی له خۆ گرتووه، له‌وانه: هه‌ڵواسینی وێنه‌ی زینده‌وه‌ران و هاوڕه‌گه‌زبازیی و پێشبڕكێكانی وه‌كوو شه‌ڕه‌كه‌ڵه‌شێر و شه‌ڕه‌سه‌گ و ژه‌نینی مۆسیقا له شوێنه گشتییه‌كان.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی "ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه"ـی حكوومه‌تی تاڵیبانی ئه‌فغانی، ڕایانگه‌یاند، وه‌كوو ئه‌ركی ساڵانه، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 21 هه‌زار ئامێری مۆسیقایان له‌ناو بردووه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی "ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه" له حكوومه‌تی تاڵیبان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له دژی ئه‌و كارانه‌یه كه "دژی ئیسلامن"
هاوكات پۆلیسی ڕه‌وشت له ئه‌فغانستان هانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی دا له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا مۆسیقا به كار نه‌هێنن. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو، هه‌زاران كاسێتی فیلمی به‌دڕه‌وشتیان له‌ناو بردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆریش له كۆمپیوته‌ر كه‌سیدا گرتووه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی "ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه" ڕوونیشیان كردبووه‌وه، له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان حوكمی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، توانیویانه به ڕێژه‌ی 90% چاكسازیی له ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.