تۆڕی پەخشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "MBN" گۆڕانكاری ده‌كات و 160 كارمه‌ند دوور ده‌خاته‌وه
تۆڕی پەخشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژه به‌وه ده‌كات، هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکە و پلاتفۆرمە تەلەفزیۆنی و دیجیتاڵییەکانی، بەرزکردنەوەی ناوەڕۆکەکەی، و مۆدێرنکردنی شێوازی کارکردنی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا بتوانێت وه‌ڵامی خواستی بینه‌ر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، تۆڕی پەخشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MBN) ڕایگەیاند، هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکە و پلاتفۆرمە تەلەفزیۆنی و دیجیتاڵییەکانی، بەرزکردنەوەی ناوەڕۆکەکەی، و مۆدێرنکردنی شێوازی کارکردنی، كه ئامانج لێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی بینه‌ر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، و خۆگونجاندن و ڕاگرتنی هاوسەنگی لەگەڵ گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی جیهانیی مێدیای مۆدێرن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جێفری گودمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی په‌خشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وەکالەت لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم کارمەندانی کردووه و پرۆسەی دووباره‌داڕشتنەوەی تۆڕه‌كه و گۆڕانکارییەکانی ناو تۆڕەکە ڕوون کردووه‌ته‌وه و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئەم هەنگاوانە چالاکی و کاریگەری و نەرمی MBN بەرز دەکەنەوە، و توانای دابینکردنی ناوەڕۆکی مێدیایی زیاد دەکات کە پێداویستی و بەرژەوەندییەکانی بینەر دابین بکات، و لەگەڵ ڕەوتەکانی داهاتووی پیشەسازی مێدیادا بگونجێت.
ناوبراو جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، پەیام و ئەرکی مێدیایی تۆڕی پەخشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەگۆڕاوە كه بریتییه له "دابینکردنی ناوەڕۆکێك چیرۆکی ئەزموونی ئەمه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا بگوازێته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڵمەتە ناڕاسته مێدیاییانه‌ی کە لە لایەن ئێران، ڕووسیا و چینەوە لە ناوچەکەدا دژی ئه‌مه‌ریكا و پڕۆژه‌كانی پراکتیزە دەکرێن."
هەنگاوەکانی داڕشتنەوەی نوێ بریتین لە کەمکردنەوەی بارەگه‌ی گشتی تۆڕەکە لە سپرینگفیڵد لە ویلایەتی ڤێرجینیا و کەمکردنەوەی ژمارەی ئۆفیسەکانی تۆڕەکە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەرانبەر زیادکردنی پەیامنێران لە سه‌رتاسه‌ری جیهان.
هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌نگاوانه بریتی ده‌بن له تێكه‌ڵكردن و به‌یه‌كه‌وه‌گرێدانی كه‌ناڵی (الحرة)ـی عێراق له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحرة) بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ردووكیان ببنه یه‌ك كه‌ناڵی نوێ و سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر بونیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی زیندوو له‌گه‌ڵ بینه‌ری گه‌نج له ناوچه‌كه‌دا، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕۆشنبیرییه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه كه ڕۆڵی له په‌روه‌رده و فێركردن و پێشخستنی به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێفری گودمان له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی تیمی خێزانی تۆڕه‌كه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، پرۆسه‌ی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری تۆڕه‌كه‌یان ته‌واو بووه.
گودمان له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌یكدا نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی خه‌مناكه كاتێك خواحافیزی له 160 كارمه‌ند و هاوڕێی كچ و كوڕ ده‌كه‌ین و به ڕێژه‌ی 21% كارمه‌نده‌كانمان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه."
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا باسیان له‌و گۆڕانكارییانه كردووه به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، نه‌خاسمه کەمکردنەوەی بودجەی تۆڕه‌كه کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەند کرا، ده‌بوو خه‌رجییه‌كان به ڕێژه‌ی 20 ملیۆن دۆلار كه‌م بكرێنه‌وه.