بەشداریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پێنجەمین پێشانگە و کۆنفرانسی هایتێکس2024
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگە و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیی هەولێر (هایتێکس2024)ـی کردەوە کە بە سپۆنسەریی مێدیایی دامەزراوەی کوردستان24؛ بەڕێوە دەچێت. هایتێکس2024 دەیەم گەورەترین پێشانگە و کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکەمی سەر ئاستی عێراقە؛ ساڵانە بە ئامادەبوونی سەرجەم کۆمپانیا بەشداربووەکان، چەندان بەرپرسی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی ناوەند و چەندان کۆنسوڵی وڵاتان؛ بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.