نێچيرڤان بارزانى پشتیوانی هەرێمی کوردستان بۆ باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق دووپات دەکاتەوە

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق

نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی هەرێمی کوردستان بۆ ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق لە ئەرکە نوێیەکەی  دووپات دەکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/9/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئينان خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نيشان دا و خواست و ئاماده‌ييى توركياى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

hh