سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە کۆبوونەوەدا کە مادان گۆپال، کونسوڵی گشتیی هیندستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی هیندستان لە عێراق سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.