ئیبراهیم دلێمی: کورد لە لێبووردنی گشتیی ئەزموونێکی سەرکەوتووی هەیە

ڕاوێژكارێكی سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد خاوه‌نی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه له لێبووردن له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵه‌یان كردووه.
سێشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2024، ئیبراهیم دلێمی، ڕاوێژكاری سیاسیی سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌مواری یاسای لێبووردنی گشتی كه داواكاریی سوننه‌كان، یه‌كێك بوو له مه‌رجه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی.
ئیبراهیم دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بابه‌تی لێبووردنی گشتی، درێژه‌ی كێشاوه و سوننه‌كان ده‌مێكه چاوه‌ڕوانن، به‌ڵام مه‌زاجی سیاسیی هه‌ندێك سه‌ركرده و لایه‌نی سیاسیی وایكردووه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی دوا بكه‌وێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كورد كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یاسای لێبووردنی گشتییه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت سوننه به پێویستی زانیوه سوود له ئه‌زموونی كورد وه‌ربگیرێت بۆ لێبووردن له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵه‌یان كردووه و ده‌رفه‌تی نوێیان پێ بدرێت.
4ـی ئابی 2024، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کرده‌وه "کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-08-2024، پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی چەند پرۆژەیاسایەک کۆ دەبێتەوە، گرنگترینیان: هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ساڵی 2016ــیە".
پێشتریش په‌رله‌مانی عێراق پێشتریش له 24ـی ته‌ممووزی 2024، كۆ بووه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی كرد.