مامۆستایەکی وانەبێژ: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لووتکەی نائومێدیدا ئومێدی بۆ گەڕاندینەوە
مامۆستایه‌كی وانه‌بێژ كه به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بووه‌ته گرێبه‌ست، ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانی وه‌زیری دارایی عێراقی كردووه و كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی پێ گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بووه به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یاخود به گرێبه‌ست دایانبمه‌زرێنێت؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لووتكه‌ی نائومێدییه‌وه ئومێدی بۆ گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه.
سێشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2024، ئاراس ئیبراهیم، مامۆستای وانه‌بێژ كه به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بووه‌ته گرێبه‌ست تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراقی كردووه و كێشه و ئازاره‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی هه‌رێمی كوردستانی پێ گه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان بكاته گرێبه‌ست یانیش دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی، به‌ڵام ئه‌و پێی گوتووه "بۆتان ناكه‌م، نایاساییه."
ئاراس ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، زۆر هه‌وڵیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ندان وێنه‌ی مامۆستایان و منداڵه‌كانیانی نیشان داوه كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌بووه و بارودۆخی داراییان زۆر خراپ بووه، به‌ڵام وه‌زیری دارایی عێراق نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی ئه‌رێنی نه‌داونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به "نووسراوی فه‌رمی"ـیش ڕه‌تی كرده‌وه به هه‌میشه‌یی یانیش به گرێبه‌ست دایانبمه‌زرێنێت.
ئه‌و مامۆستایه جه‌خت ده‌كاته‌وه، له لووتكه‌ی نائومێدیدا بوون، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئومێدی بۆ گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه و سوپاس و پێزانینیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی هه‌یه.
یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، کۆڵ‌یان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکوومەتی فیدراڵ‌دا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەت هەرێم، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.