به‌ره‌ی توركمانی له بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامە
K24 – هەولێر:
ئەندامانی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان بۆ بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامن و ده‌ڵێن: تا دادگا بڕیار له‌باره‌ی یاساییبوونی پێكهێنانی ئیداره‌ی پارێزگا نه‌دات، ئه‌وان به‌شداری له دانیشتنه‌كاندا ناكه‌ن.
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك، به‌ره‌ی توركمانی له ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە دا، بڕیاردان له‌سه‌ر پێكهێنانی ئیداره‌ی نوێ له غیابی توركمان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای شه‌راكه‌ت و ته‌وافوقه و ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌کەی هۆتێل ڕه‌شید له به‌غدا.
وه‌ك دووپاتیشیان كرده‌وه، ئه‌وان ڕژدن له‌سه‌ر داكۆكیكردن له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان و وێڕای به‌شدارینه‌كردنیان له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن، له ئه‌ركی چاودێریكردنیشیان به‌رده‌وام ده‌بن، تا ئه‌و كاته‌ی دادگا بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌دات.
مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی جه‌ختی كرده‌وه، له هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وام ده‌بن، له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یەكی هه‌میشه‌یی بۆ كێشه‌كانی كه‌ركووك و دووپاتیكرده‌وه، به‌ره‌ی توركمانی كارده‌كات بۆ به‌شداریكردنێكی كارا له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
له‌كۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی به‌ره‌ی توركماندا هاتووه، له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، تا ده‌سته‌به‌ركردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ توركمان له سه‌رجه‌م جومگه و قۆناغه‌كانی بڕیاردان له كه‌ركووك.