بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران؛ ڕێورەسمێکی تایبەت بە جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەستی پێ کرد

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا تیشک دەخاتە سەر هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی ڕێکخراوە، هەر یەک لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و ڕێکخراوی "UNDP" لە عێراق تێدا وتار پێشکەش دەکەن.
بڕیاریشە هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشێک لە ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕاپۆرتەکە بخرێتە ڕوو.