سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق: پلانی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵیمان بۆ شەش ساڵی داهاتوو ئامادە کردووە

دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق
دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی فیدراڵی پلانی ستراتیجی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بۆ شەش ساڵ ئامادە کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2024، دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، بەئامادە بوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیجی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، دەبێت بە پلانی هاوبەشی  بۆ ماوەیەکی دووروو درێژ ڕووبەڕووی ئەو پرسە و ئاستەنگانە ببینەوە و پارێزگای لەوەش بکەین کە بەدەستی دەهێنین.

ئەو دادوەرە دەڵێت: دەبێت پلانەکە ئابووری، کشتوکاڵی، سەربازی لەخۆ بگرێت، کە پشت دەبەستێت بە سامانی وڵات و هەروەها چۆنییەتی پاراستنیشی، بۆ ئەوەی ئەو پێداویستییانە پڕببێتەوە و توانا مرۆییەکان پەرە پێدرێت، لەلایەن ئەو هاووڵاتییانەی کە توانای ئەوەیان هەبێت کاروباری خۆیان بەڕێوەببەن، بە ئامانجی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی لە وڵات و نەهێشتنی ئەو بارودۆخەی نا ئارامەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.

هەروەها  ئاستی توانایی لە دامەزراوەکانی حکوومەت بەرجەستە بکرێن و پێش بخرێن و لەبەرچاو بگیرێن، لە لایەنە جیاوازەکانی وەک فەرمانبەران و بەڕێوەبەرەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن، دامەزراوەی باشتر بەتوانا تر بخنە خزمەتی هاووڵاتییان.

دەشڵێت: پێویستە لەبەرامبەردا کارمەندی باش و پێشەی و بەتوانا پێش بخرێت،  بۆ ئەوەی پابەندبن بە نیشتمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کە لە ساڵی 2021 بۆ 2024 حکوومەت پەرەی پێداوە، دەستپاکی کوردستان پلانی ستراتیجی خۆی بۆ چەند ساڵێک ڕاگەیاندووە، واتە لە ساڵی 2021 بۆ 2025، دەستەی دەستپاکیی عێراقیش ستراتیجی نیشتمانی خۆی ئامادە کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بۆ شەش ساڵی داهاتوو، واتە لە ساڵی 2025وە بۆ ساڵی 2030 کە پشت دەبەستیت بە سێ دەسەڵات "یاسا دانان، لێپرسینەوە و جێبەجێکردن"، بۆ ئەوەی بتوانرێت چاودێری دارایی بکرێت و لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانیش کاری هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ کەرتی تایبەت و ڕاگەیەندنەکان کار بکات.

حەیدەر حەنوون ڕاشیگەیاند، چەندان هۆکاری نوێ هەیە بۆ ئەوەی گەندەڵی ئاشکرا بکرێت، یەکێک لەوانەش تەکنەلۆژیای سەردەم دەتوانێت تەواوی ئەو کارتێکەرە هاوبەشانە ڕوون بکاتەوە. هەروەها پەرە بە تەواوی توانای پێکهاتەکان بدرێت، تاکو ئاستی توانای کەرتی گشتیی و تایبەت تێدا زیاد بکرێت و هاوکاری دامودەزگاکان بکرێت بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان جا تاکەکەسی بێت یاخود گشتیی. 

 

Fly Erbil Advertisment