سیسی و ئەردوغان: ئاڵوگۆڕیی بازرگانیمان دەگەیەنینە 15 ملیار دۆلار
دوای زیاتر له ده ساڵ له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات،عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له‌گەڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیاوه چەند یاداشتێکیان ئیمزا کرد.
چوارشه‌ممه، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیاوه پێشوازیی لێ كرا.
دوای کۆبوونەوەیەکی باڵای ستراتیجی، هەردوو سەرۆکی میسر و تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان سازکرد، سەرەتا ڕەجەب تەییب ئەردوغان گوتی: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح سیسی بڕیاڕمان دا هەماهەنگی زیاترمان هەبێت و پەیوەنییەکانمان بەرەو پێشەوە ببەین، گوتیشی: ڕێککەوتنێکمان ئیمزا کردووە خێردار بێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە تەواوی کەرتەکاندا لەگەڵ میسر هاوکار دەبن، بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بەیەکەوە کار دەکەن.
هاوکات عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە گوتی: لە یەکەم سەرداندا هەوڵ دەدەین قۆناغێکی نوێ لەنێوان هەدوو وڵات‌دا دروست بکەین، پەیوەندییەکی دووروودرێژی هاوبەشمان لە ساڵانی ڕابردوودا لە کەرتی گەشتیاریی و بازرگانیی هەبووو و بە وەبەرهێنان گەیشتە لووتکە. لە پێناو پەرەدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ستراتیجی بەڕێوە چوو، بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین لە بواری بازرگانی و پیشەسازیی و گەشتوگوزاردا. سیسی ڕایگەیاند "ئەمڕۆ چەند ڕێککەوتنیان لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئیمزا کردووە" گوتیشی: ڕژد دەبین لەسەر ئەوەی ئاڵۆگۆڕیی بازرگانیمان بۆ 15 ملیار دۆلار زیاد بکەین، ئامانجی هاوبەشمانە ئاسانکاریی بۆ بازگانانی هەردوولا بکرێت.
سەردانی سه‌رۆكی میسر بۆ تورکیا و پێشوازیی لەلایەن رەجەب تەییب ئەردوغانەوە دووه‌م دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵاته له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـوه دوای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
سیسی، هه‌ر ئه‌مڕۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیبووی: خۆشحاڵم بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌م، توركیا وڵاتێكی دۆسته و په‌یوه‌ندیی دێرین له نێوان گه‌لی هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه.
سێشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2024، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو "سه‌ردانه‌كه له دوای زیاتر له ده ساڵ دێت له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هاوكات وه‌ڵامێكه بۆ سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كه له ناوه‌ڕاستی شوباتی ئه‌م ساڵدا سه‌ردانی میسری كردبوو".
ئه‌ردۆغان دوای گه‌یشتنی بۆ قاهیره، له‌گه‌ڵ سیسی كۆ بووه‌وە و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و بارودۆخی غه‌ززه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێ كرد.
دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەردانەکەی بۆ ئیمارات و بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی لە سەر پەرەپێدان و چالاککردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و قاهیرە لە ئاستی باڵا گفتوگۆ دەکەن.
دوای کودەتا سەربازییەکەی میسر و لە دەسەڵاتلادانی محەمەد مورسی، سەرۆکی پێشووی میسر لە ساڵی 2013، پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر تێک چوو، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كات ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند (هه‌رگیز ته‌وقه له‌گه‌ڵ سیسی ناكه‌م، چونكه كه‌سێكی نه‌شیاوه)، بەڵام چەند بەرپرسێکی باڵای تورکیا کۆتایی مانگی یەکی ئه‌م ساڵ ئاشکرایان کردبوو، کە بڕیارە ئەردۆغان لە ناوەڕاستی مانگی شوبات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، سەردانی میسر بکات.