لە لایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە ژمارەیەک وەبەرهێنەر خەڵات کران

خه‌ڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر له‌ لایه‌ن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە
خه‌ڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر له‌ لایه‌ن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە

بە ئامادەبوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر له‌ هه‌ولێر بەڕێوە چوو؛ هه‌ر یه‌كێك له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كردووه‌.

چوارشه‌ممه‌، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، بە ئامادەبوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر له‌ هه‌ولێر بەڕێوە چوو.

هه‌ر یه‌كێك له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ كه‌ ژماره‌یان 69 كه‌س و ده‌زگه‌یه‌، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كردووه‌.

پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان زیاتر كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی و باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌ پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش و دروستكردنی مزگه‌وتی له‌ خۆ گرتووه‌.

ئه‌م پرۆژانه‌ خزمه‌تێكی زیاتر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن و هاووڵاتییان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكاندا سوودی لێ ده‌بینن و به‌شێك له‌ پێداویستییه‌كانیان له‌م بوارانه‌دا بۆ دابین ده‌كات.

c
2
3
4