سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی هاوبەشی دەستەی دەستپاكیی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات
سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی دەستەی دەستپاكیی عێراق و هەرێمی كوردستان کۆ بووەوە، هاوکات وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیی خۆی، هیوای بۆ سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و کارەکانیاندا.
ڕۆژی چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی هاوبەشی دەستەی دەستپاكیی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتیی دادوەر (حیدر حنون) سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی و دكتۆر (ئەحمەد ئەنوەر) سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان.
لەو دیدارەدا باس لە دوایین ڕێوشوێن و هەنگاوەكانی هەردوو دەستەی دەستپاكیی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان كرا بۆ دەستبەركردنی شەفافیەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری؛ سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ كاروبار و هەوڵەكانی هەردوو دەستە هەبوو و وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرك و كارەكانیاندا.