پارێزگاری هەولێر باڵیۆزی تورکیا دەباتە نێو بازاڕ و سەر قەڵای هەولێر

پارێزگاری هەولێر و باڵیۆزی تورکیا لەنێو بازاڕی قەیسەریی هەولێر
پارێزگاری هەولێر و باڵیۆزی تورکیا لەنێو بازاڕی قەیسەریی هەولێر

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ‌ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق، دەباتە نێو بازاڕ و سەر قەڵای هەولێر، باڵیۆزیش دڵخۆشیی بەرامبەر ئارامی و ئاسایشی هەولێر نیشان دا.

پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، چوارشەممە4ـی ئەیلوولی 2024،  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کارووباری پێکهاتەکان، پێشوازیی لە ‌ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق و کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کرد.

دواى سه‌ردانی نێو بازاڕ و قەڵای هەولێر و ئارامگەی سوڵتان موزەفەرەدین، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێی بۆ خواست، هاوکات جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کردەوە.

لەلای خۆیەوە، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێری كرد بۆ پێشوازیی و خۆشحاڵی خۆى به‌ ئارامى و ئاسایش و ئازادیی له‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان  نیشان دا.