بە وێنە؛ کەسایەتییە ئایینییەکانی سریانییەکان قەڵغانی ڕێزلێنانیان پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان، لە هەولێر بەڕێوە چوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا، کەسایەتییە ئایینییەکانی سریانییەکان قەڵغانی ڕێزلێنانیان پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە گوتارێکدا جەختی کردەوە "پێویستە هەموومان کار بکەین بۆ زیاتر پەرەپێدان و بەهێزکردنی هزر و گیانی پێکەوە ژیان و چەسپاندنی ئاشتی و تەبایی و بنەماکانی دیموکراسی و یەکتر قبووڵکردن و ڕێزگرتن لەو بەها پیرۆزانەی کە دەبنە هۆی زیاتر پێشخستنی نیشتمانەکەمان و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان".

بەشداریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە "یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان" لە هەولێر