ئەنجوومەنی وەزاری ئابووریی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن کۆ بووەوە
K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی وەزاری ئابووریی عێراق کۆ بووەوە، بڕیاریشە سبەی ئێوارە شاندێکی ئەنجوومەنەکە بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر پرسە داراییەکانی هەردوولا کۆ دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 6ـی ئەیلوولی 2024 ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بووەوە و بڕیاریشە سبەی شاندێکی ئەنجوومەنەکە بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر پرسە داراییەکانی هەردوولا کۆ دەبنەوە.
ڕۆژی یەکشەممە شاندی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووریی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ شاندەکە لە هەولێر دەمێنێتەوە.
چوارشەممە 4ـی ئەیلوولی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لە بارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەتیی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی فیدراڵ كرا کە لە هەولێر بهڕێوه دهچێت و تایبەت دهبێت بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان وەزارەتەکانی هەردوولا.
له ڕاگهیهندراوی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتوو: "ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای پێشوازیی گەرمیی لە سازدانی ئەم کۆبوونەوەیە لە هەولێر، لە هەمانکاتدا حکوومەتی هەرێم ئەم کۆبوونەوەیە بە دەرفەتێکی پڕ بایەخ دەزانێت تا لە نزیکەوە ڕووبەڕوو وەزیرانی پەیوەندیداری لە هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ گفتوگۆی جیدیی لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو لا بکرێت کە تا ئێسته چارە نەکراون لە گشت بوار و کەرتەکاندا."