ده‌سه‌ڵاتدارانی پیرۆ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان بۆقدا ده‌گرن كه به "ڤیاگرای ئینكا" ناسراون

ده‌سه‌ڵاتدارانی پیرۆ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان بۆقدا ده‌گرن، كه جۆرێكی تایبه‌تن و خورادنیان پاڵ به ورووژانی سێكسییه‌وه ده‌نێت و هه‌ندێك له زانا كۆنه‌كان به "ڤیاگرای ئینكا" ناویان بردووه.
هه‌ینی، 6ـی ئه‌یلوولی 2024، ده‌سه‌ڵاتدارانی پیرۆ ڕایانگه‌یاند، له ده‌ریاچه‌ی تیتیكاكادا ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگه‌رێكدا گرتووه، كه له نزیك ده‌ریاچه‌كه 390 بۆقی ده‌گواسته‌وه، كه ئه‌م بۆقانه جۆرێكی تایبه‌تن و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
ده‌سته‌ی نیشتمانیی دارستان و گیانلەبەرە کێوییەکانی پیرۆ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بارهه‌ڵگره‌كه مه‌به‌ستی بووه ئه‌م بۆقانه به‌ره‌و لیمای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بگوازێته‌وه.
ده‌سته‌ی نیشتمانیی دارستان و گیانلەبەرە کێوییەکانی پیرۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، به پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، ئه‌م جۆره بۆقانه چه‌ندان ڕه‌گه‌زی ورووژێنه‌ری سێكسیان تێدایه و به خواردنیان مرۆڤ ئاره‌زووی سێكسی زیاتر ده‌بێت.
پێشتر له هه‌ردوو سه‌ده‌ی پازده و شازده‌دا له سه‌رده‌می شارستانه‌یتی ئیمپراتۆریای ئینكا له ئه‌مه‌ریكای باشوور، زانایانی پزیشكی، ئه‌م جۆره بۆقه‌یان بۆ لاوازیی سێكسی به كار ده‌هێنا، بۆیه دواتر ئه‌م جۆره بۆقه ناو نرا ئینكا.
بازرگانیکردن بە ئاژەڵە کێوییەکان لە وڵاتی پیرۆ تاوانێکە و سزای زیاتر لە 14 هەزار و 500 دۆلارە، کە ده‌كاته 50 هێنده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و وڵاته