نەزاکەت حوسێن: هەڵکوتانە سەر نووسینگەی چاو‌دێر داخستنی ئازادییە

پسپۆڕێكی ڕاگه‌یاندن و سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر نووسینگەی چاو‌دێر ده‌كرێت، وێڕای ئه‌وه‌ی پێشێلكردنی ئازادی و یاسای ڕۆژنامه‌نووسییه، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی ده‌روونی تاك به گشتی و نووسه‌ران به تایبه‌تی.
هه‌ینی، 6ـی ئه‌یلوولی 2024، نه‌زاكه‌ت حوسێن، پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن و سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به پرۆژه ڕۆشنبیرییه‌كانی نووسینگەی چاو‌دێر كراوه له سلێمانی، به ته‌واوه‌تی پێشێلكردنی یاسایه و سه‌پاندنی هێزه به‌سه‌ر هه‌موو به‌ها مه‌ده‌نییه‌كان.
نه‌زاكه‌ت حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕوو ده‌دات، نه‌ك به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه، به‌ڵكوو داخستنی ئازادییه و خه‌ڵكی سلێمانی زۆر له‌وه هۆشیارتره و ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره ئه‌منییه ده‌كه‌ن كه كراوه‌ته سه‌ر نووسینگەی چاو‌دێر و به پێشێلكردنی یاسا و ڕێساكانی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
کاتژمێر 5ـی ئێوارەی پێنجشه‌ممه، 5ـی ئه‌یلوولی 2024، هێزێکی کۆماندۆ، هه‌ڵیانكوتایە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و ڕۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای ڕۆشنگەریی چاو‌دێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران له سلێمانی.
هێزه‌كه، پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان دوور خستەوە و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرت.
تۆڕی ناوەندیی ڕۆشنگەریی چاو‌دێر ڕایگه‌یاندووه "ئێمە وەکوو تۆڕی ناوەندیی ڕۆشنگەریی چاو‌دێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادیی نووسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین."
هه‌ینی، 6ـی ئه‌یلوولی 2024، مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو بارەگایەی کە هێزی یەکێتی داگیریان کرد، 26 فێستیڤاڵی بەستووە و 300 نووسەری پەروەردە کردووە، 700 ژمارە رۆژنامەی دەرکردووە، زیاتر لە 150 ژمارە گۆڤاری گەلاوێژی دەرکردووە.
ئەو سیاسەتمەدارە، دەڵێت: هەڵکوتانەسەر نووسینگەی سەرەكی تۆڕی ناوەندیی چاو‌دێر، شکاندنی قەڵەمی نووسەرانە و خامۆشکردنی هزرە جوانەکانە. لەبری هەڵکوتانە سەر دەزگاکەمان با فەرمانێکیان لە دادگا هێنابایە بە فەرمانی دادگا ئەو کارەیان کردبا، نەک بە فەرمانی حزب.
مەلا بەختیار، دووپاتی کردەوە، ئەوەی دوێنێ ڕوویدا کاریگەری نەرێنی لەسەر یەکێتی دەبێت، ئەوەی کەسوکاری شەهیدی یەکێتییە، ئەوەی یەکێتی ڕاستەقینەیە بەو کارەی دوێنێ دڵگرانن، چونکە ویژدانیان زۆر زیندووە، زۆرینەیان یان لە ترسان یان لە برسا هێشتە یەکێتی ماون.
گوتیشی: ئێمە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرەو ڕاستەقینە و فرە مینبەری دەبەین، بەرەو باشتر بەرگریکردن لە ئازادی و دیموکراسی دەبەین، بەڵام ئەوانی دیکە یەکێتی نین چونکە نە ئازادیان قبووڵە نە دیموکراسییان قبووڵە، هەتا تەوقی سەریان گەندەڵن.