جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس دەکەن

K24 – کەرکووک:
جووتیارانی كورد و توركمان له كه‌ركووك، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سه‌وره ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خاوەندارێتی زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، نوێنه‌ری جووتیاران دووپاتی كرده‌وه، هه‌ندێك ده‌نگی ناشاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و بڕیارانه به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌وان هێشتە له خه‌وی داگیركاری به‌خه‌به‌ر نه‌هاتوون.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه تێنه‌په‌ڕێندرێن كه خزمه‌تی زیانپێگه‌ییشتووان ده‌كات، ئه‌وا ناچارن په‌نا ببنه به‌ر مانگرتنی هه‌میشه‌یی له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، جووتیارانی کورد و تورکمان خاوەنی ڕەسەنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووکن و لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو هەزارەها شەهیدیان داوە.
نوێنه‌ری جووتیاران، جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش و لێژنەی کاروباری باکوور هەڵوەشێتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی خاوەنهدارێتی زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه.