فوئاد میسری: داخستنی دەزگەی چاو‌دێر ڕەفتاری دەسەڵاتە میلیتارەکانە

بیرمه‌ندێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، داخستنی ده‌زگه‌ی چاو‌دێر، كپكردنی ده‌نگی ئازادییه و له ده‌سه‌ڵاته میلیتاره‌كان ده‌وشێته‌وه؛ ده‌شڵێت، ئه‌ركی سه‌رۆكی حزبێك نییه شوێنێك دابخات.
هه‌ینی، 26ـی كانوونی دووه‌می 2024، فوئاد مه‌جید میسری، بیرمه‌ندی كورد تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به ده‌زكه‌ی چاو‌دێر كرا، هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو.
ئه‌و بیرمه‌نده هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌موو كه‌سێكی هۆشیار به وردبوونه‌وه له بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی سلێمانی، له لای ڕوون بووه كه له هه‌ر چركه‌ساتێكدا ده‌زگه‌ی چاو‌دێر ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڕه‌فتاره ببێته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر چاو‌دێر كراوه، داخستنی ده‌رگه و ده‌لاقه‌كانی ڕۆشنبیرییه له سلێمانی و به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك ڕه‌فتار و دیارده‌ی نابه‌جێ.
بیرمه‌نده‌كه‌ی كورد گوتیشی، هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی چاو‌دێر به‌م شێوه‌یه، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی میلیتاری ده‌وشێته‌وه و په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نییه‌وه نییه.
کاتژمێر 5ـی ئێوارەی پێنجشه‌ممه، 5ـی ئه‌یلوولی 2024، هێزێکی کۆماندۆ، هه‌ڵیانكوتایە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و ڕۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای ڕۆشنگەریی چاو‌دێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران له سلێمانی.
هێزه‌كه، پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان دوور خستەوە و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرت.
تۆڕی ناوەندیی ڕۆشنگەریی چاو‌دێر ڕایگه‌یاندووه "ئێمە وەکوو تۆڕی ناوەندیی ڕۆشنگەریی چاو‌دێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادیی نووسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین."
هه‌ینی، 6ـی ئه‌یلوولی 2024، مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو بارەگایەی کە هێزی یەکێتی داگیریان کرد، 26 فێستیڤاڵی بەستووە و 300 نووسەری پەروەردە کردووە، 700 ژمارە رۆژنامەی دەرکردووە، زیاتر لە 150 ژمارە گۆڤاری گەلاوێژی دەرکردووە.
ئەو سیاسەتمەدارە، دەڵێت: هەڵکوتانەسەر نووسینگەی سەرەكی تۆڕی ناوەندیی چاو‌دێر، شکاندنی قەڵەمی نووسەرانە و خامۆشکردنی هزرە جوانەکانە. لەبری هەڵکوتانە سەر دەزگاکەمان با فەرمانێکیان لە دادگا هێنابایە بە فەرمانی دادگا ئەو کارەیان کردبا، نەک بە فەرمانی حزب.
مەلا بەختیار، دووپاتی کردەوە، ئەوەی دوێنێ ڕوویدا کاریگەری نەرێنی لەسەر یەکێتی دەبێت، ئەوەی کەسوکاری شەهیدی یەکێتییە، ئەوەی یەکێتی ڕاستەقینەیە بەو کارەی دوێنێ دڵگرانن، چونکە ویژدانیان زۆر زیندووە، زۆرینەیان یان لە ترسان یان لە برسا هێشتە یەکێتی ماون.
گوتیشی: ئێمە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرەو ڕاستەقینە و فرە مینبەری دەبەین، بەرەو باشتر بەرگریکردن لە ئازادی و دیموکراسی دەبەین، بەڵام ئەوانی دیکە یەکێتی نین چونکە نە ئازادیان قبووڵە نە دیموکراسییان قبووڵە، هەتا تەوقی سەریان گەندەڵن.