هەولێر.. تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر كرا
K24 – هەولێر:
تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار له ژێر ده‌ستی پۆلیس و هێزه‌كانی عێراق ڕاده‌كات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌ولێر، دواتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تۆمەتبار(ع، س، ع) لە شاری بەغدا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی بڕی 35 ملیار دیناری عیراقی و ساختەکردنی چەکی بانکی و هەروەها چەند فەرمانێکی گرتنی هەبووە لە شاری بەغداد، لەکاتی بردنی بۆ دادگا لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس هەماهەنگی کردووە به‌رانبه‌ر 150 ملیۆن دینار، دەرباز کراوە و خۆی گەیاندووەتە شاری هەولێر.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، دوای ماوەیەکی کەم و بەڕێگای پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانییان شوێنی تۆمەتبار بە ماوەیەکی کەم ئاشکرا بکەن و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: تۆمەتبارەکە هەوڵی ئەوەی دابوو کە بەجلوبەرگی ئافرەتانەوە لەشاری هەولێرەوە هەڵبێت.