هێرشكردنە سه‌ر بنكه‌ی چاو‌دێر و گه‌لاوێژ بۆ نه‌مانی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 – هەولێر:
له دیوێكی دیكه‌ی گرژییه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی چاو‌دێر و گه‌لاوێژ، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، كه هۆكارێكی پشت ئه‌م گرژییانه، ترسی ئه‌و حزبه‌یه له به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی، به تایبه‌ت كه له هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینەوە.
دیوێكی دیكه‌ی لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بۆ دۆخی ئێستەی هه‌رێمی كوردستان و په‌لاماری هێزێكی كۆماندۆ بۆ سه‌ر باره‌گای سیاسەتمەدار مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی چاو‌دێر و بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ له شاری سلێمانی، بێئومێدبوونی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و بچووكبوونه‌وه‌ی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی نیشان ده‌دات، ئه‌مه‌ش به ڕوونی له گوتاره‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی مه‌لا به‌ختیار ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كاتێك دووپاتی كرده‌وه، یه‌كێتی خۆیشی ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر ڕاپرسییه‌ك بكرێت یه‌كێتی ناتوانێت له هێزێكی بچوكێش بباته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سیاسه‌تمه‌دار فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، كه سەرکردەیەکی پێشووتری یه‌كێتییه، پشتیوانی له‌و گوتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆ بێهێزبوونی یه‌كێتی ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌ند خۆیشی ده‌یه‌وێت یه‌كێتی له هه‌موو حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌هێزتر بێت، به‌ڵام ئه‌زموونی پێشتریشیان ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه كه یه‌كێتی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی دیكه به‌رده‌وام له پووكانه‌وه‌دایه.
له‌كاتێكدا چه‌ندین ڕاپرسی جه‌خت له لاوازبوونی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له ئێستەدا كه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانین و داواكارییه‌كانی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ په‌كخستنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان لێك ده‌درێته‌وه، لێكدانه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و په‌لاماردان و پشێویه‌ی ناو یه‌كێتی بۆ ئه‌و ترسه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له بری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌نگی ئه‌و حزبه، ئه‌و كاره‌یان جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زیاتر به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.