سامی غەفوور: چەند لایەنێک لە بڕیارەکانی بەعس لە کەیسی زەوی جووتیارانی کەرکووک سوودمەندن

نوێنه‌ری جووتیارانی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی خوارووی كه‌ركووك داوا له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كات وه‌كوو نوێنه‌رێك له كه‌یسی جووتیارانی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی خوارووی كه‌ركووك به‌شداری پێ بكات بۆ ئاشكراكردن و خستنه‌ڕووی ئه‌و ڕاستییانه‌ی تا ئێسته له‌م باره‌وه شاردراونه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 26ـی كانوونی دووه‌می 2024، سامی غه‌فوور، نوێنه‌ری جووتیارانی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی خوارووی كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، لایه‌نێك یاخود چه‌ند لایه‌نێك سوودمه‌ند ده‌بن له مانه‌وه و كارپێكردنی بڕیاره‌كانی "ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش – به‌عس" و ئه‌م بڕیارانه وه‌كوو سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن وه‌ك خۆی كاریان پێ ده‌كرێت.
سامی غه‌فوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بڕیارانه وه‌كوو سه‌رده‌می سه‌ددام، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر جووتیاران و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان هه‌یه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌نیا 21 ڕۆژ دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول و ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، بڕیارێك ده‌رچووه و ده‌ڵێت "بڕۆن ده‌ست به‌سه‌ر 135 هه‌زار و 22 دۆنم زه‌وی له سنووره‌كانی كه‌ركووك كه هی كورد و توركمانه، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی".
هه‌ینی، 26ـی كانوونی دووه‌می 2024، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، نوێنه‌ری جووتیاران دووپاتی كرده‌وه، هه‌ندێك ده‌نگی ناشاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و بڕیارانه به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌وان هێشتە له خه‌وی داگیركاری به‌خه‌به‌ر نه‌هاتوون.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه تێنه‌په‌ڕێندرێن كه خزمه‌تی زیانپێگه‌ییشتووان ده‌كات، ئه‌وا ناچارن په‌نا ببنه به‌ر مانگرتنی هه‌میشه‌یی له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، جووتیارانی کورد و تورکمان خاوەنی ڕەسەنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووکن و لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو هەزارەها شەهیدیان داوە.
نوێنه‌ری جووتیاران، جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش و لێژنەی کاروباری باکوور هەڵوەشێتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی خاوەنهدارێتی زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه.