وەزارەتی دادی ئەمەریکا هێرشێکی تیرۆرستی دژی جووەکان پوچەڵ دەکاتەوە

وێنەی نیویۆرک
وێنەی نیویۆرک

وەزارەتی دادی ئەمەریکا پووچەڵکردنەوەی هێرشێکی تیرۆریستی دژی جووەکان لە نیویۆرک ڕاگەیاند کە بڕیار بوو لەلایەن پاکستانییەکەوە بکرێت.

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند هێرشێکی تیرۆریستییان دژی جووەکان لە شاری نیویۆرک پووچەڵ کردووەتەوە، کە پاکستانییەکی دانیشتووی کەنەدا بە نیاز بووە لە 7ـی ئۆکتۆبەردا بەناوی داعشەوە بیکات.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵە بە ناوی محەممەد شەهزیب خان ناسراو بە شازب جەدعۆن، هەوڵی داوە بچێتە ئەمەریکا بۆ کارێکی تیرۆریستی بە مەبەستی کوشتنی بەکۆمەڵ لە ناوەندێکی جووەکان لە نیویۆرک.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجە "لە 4ـی ئەیلوول لە کەنەدا دەستگیر کراوە، لەسەر داوای داواکاری گشتیی فیدراڵی" لە مانهاتن.

میریک گارلاند، داواکاری گشتیی ئەمەریکا ڕوونی کردەوە: گومان دەکرێت تۆمەتبارەکە پلانی هێرشێکی تیرۆریستی دابێت لە دەوروبەری 7ـی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵدا، بە ئامانجی ڕاگەیەندراو کوشتنی زۆرترین ژمارەی جووەکان بەناوی داعشەوە، بەپێی گوتەی کریستوفر ڕای، بەڕێوەبەری FBI.  ئەو گەنجە پاکستانییە "بەنیازی کوشتنی جووەکان بوو لە ئەمەریکا، ئەوەش نزیکەی ساڵێک دوای هێرشە ترسناکەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی 2023.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن FBI و داواکاری گشتیی فیدراڵی لە نیویۆرک کراوە، خان، کە لە کەنەدا نیشتەجێیە، هەوڵی داوە گەشت بکات بۆ نیویۆرک، لەوێ بەنیاز بووە، بۆ پشتیوانیی داعش، بە چەکی ئۆتۆماتیکی و نیمچە ئۆتۆماتیکی بەکار بهێنێت بۆ کوشتنی بەکۆمەڵ لە ناوەندێکی جووەکان لە برۆکلن.

Fly Erbil Advertisment