بە وێنە ببینە؛ سەرۆکوەزیران زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر کردەوە و بەردی بناغەی پۆندەکەیشی دانا
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 07-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەردی بناغەی پۆندی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر دانا و دواتر بە شێوەیەکی فەرمی زانکۆکەی کردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "کردنەوەی ئەم زانکۆیە، کردنەوەی دەرگای ئەزموونی دەوڵەمەند و شێوازی خوێندنی زانکۆکانی بەریتانیایە بۆ هەرێمی کوردستان". گوتیشی، کردنەوەی زانکۆکە "کاریگەریی بەرچاوی لە پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دەبێت و لە هەمان کاتدا زەمینەیەکی لەبارتر دەڕەخسێنێت بۆ پێشكەوتن و فراوانتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، لە بوارەکانی، کەلتووری، زانستی و ئابووری".