بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ژمارەی کوژراونی کەرتی غەززە لە 41 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

غەززە
غەززە

تەندروستی غەززە ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی ئیسرائیل، ژمارەی کوژراوان بۆ 40 هەزار و 939 کەس بەرز بووەتەوە.

شەممە 7ـی ئەیلوولی 2024، تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی ئیسرائیل، ژمارەی کوژراوان بۆ 40 هەزار و 939 کەس بەرز بووەتەوە، هەروەها ژمارەی بریندارانیش 94 هەزار و 616 کەسی تێ پەڕاندووە، بەگوێرەی ئاماری تەندروستیی غەززە لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا، 61 کەس کوژراون 162 کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

Fly Erbil Advertisment